موچەی مانگی ئاب دابەش دەكرێت

ئەمرۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەندین بڕیار دران كە یەكێكی دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانە.

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە‌و لە كۆبوونەوەكدا تەوەری دامەزراندنی دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆكان و دەمەزراندنی فەرمانبەری نوێ‌ بۆ وەزارەتەكان دواخراوە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە دوو هەفتە جارێك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت و ئەگەر سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانیش ئامادەنەبوو، كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی جێگرەكەی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكان بڕیاردراوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش پارە رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە.




PM:05:21:29/09/2016