وا بڕیارە حکومەتی بەغدا یارمەتی مانگێکی مامۆستایان بدات
وەزارەتەکانی تر رەخنە دەگرن
لەوا سەردانی وەفدی حکومەتی هەریم بۆ بەغدا، عەبادی بڕیار دەدات مووچەی مانگێکی مامۆستایانی کوردستان بدات، وەزارەتەکانی تر ئەم داوایەی سەرۆکی حکومەت لە عەبادی بە حیزبی ناوزەدە دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" لە دوا سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا رۆژی ٨/٢٩ نێچیرڤان بارزانی داوای لە عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عێراق کردووە کە یارمەتی وەزارەتی پەروەردەو مامۆستایان بدات، عەبادیش لای خۆیەوە بڕیاری داوە مووچەی مانگێکی مامۆستایانی هەرێم بدات کە بڕەکەی لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیاترە، ئەم بەڵێنە کە ئێستا لەسەروبەندی جێبەجێکردندایە، لەلایەن وەزیرەکانی تری حکومەتی هەرێمەوە رەخنە لەم داوای نێچیرڤان بارزانی دەگیرێت کە ئەو داوای یارمەتیە مادییەی بۆ وەزارەتێکی خودی پارتی کردووە، لەکاتێکدا کە وەزارەتەکانی تریش وەک وەزارەتی پەروەردە خزمەت دەکەن و باری ژیاری مووچەخۆرەکانیان زۆر خراپە".
بەپێی ئەو زانیاریانە وەزیرەکانی تری کابیەنەی حکومەت ئەو داوایەی نێچرڤان بارزانی لە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەداوایەکی تەواو حیزبی دەزانن.
ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە هەرێمدا زیاتر لە ١٣٠ هەزار مووچە خۆر دەبن کە مووچەی مانگانەیان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، عەبادی لەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و وەفدێکی حکومی بۆ بەغدا بڕیاری داوە مووچەی مانگێکی مامۆستایان بدات، هەرچەندە تا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:06:51:02/10/2016