وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بڵاودەکەنەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بەفەرمیی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب ئاشکرادەکات ئاماژە بۆئەوەدەکەن لەم ھەفتەیەدا خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچە بڵاودەکرێتەوە.
ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت لە لێدوانێکیدا بۆ ڕووداو ڕایگەیاندووە"تائێستا ئەمریکییەکان تەنھا موچەی یەک مانگیان ناردوە ئەویش بەدینار بوە نەک بەدۆلار".
هەر لەو لێدوانەیەدا ئاشکرایکردووە لەم ھەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکرێت دەشڵێت"ھەرکاتێک پارەکەمان بگاتە دەست بەدابەشکردنی دەکەین".
PM:10:16:02/10/2016