وادەی دابەشکردنی موچەی مامۆستایان بە فەرمی ڕاگەیەندرا

بە فەرمی ڕاگەیەندرا سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت و دەتوانن چەکی پارەکە وەربگرن.


یوسف ناودەشتی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند "سبەی سێشەممە چەکی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت".


هەروەها ڕاشیگەیاند "دوای وەرگرتنی چەکی پارە، مامۆستایانی وانەبێژ دەتوانن هەر سبەی سێشەممە سەردانی بانکی ڕانیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ".




PM:07:50:03/10/2016