نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان

پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لیستى ناو و زانیارى دەربارەى ئەو پارەیەى پێویستە بۆ موچەى مامۆستایان بۆ بەغدا ناردووە

پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە ئەمڕۆ ٩لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بارزانى لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا داواى لە حکومەتى عێراق کردووە موچەى مامۆستایان دابینبکەن و ئێمەش لیستى ناو زانیارى دەربارەى ئەو پارەیەى پێویستە بۆ موچەى مامۆستایان، ناردوە بۆ بەغدا".

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند لە ئێستادا چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن سەبارەت بە دابینکردنی مووچەی مامۆستایان و ناردنی ئەو لیستەی ناو و زانیاری مووچەی مامۆستایان لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی بووە

پشتیوان سادق وتیشی "پەروەردە لە هەرێم پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە دیت، بەڵام بەداخەوە قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش و بڕین قووتی خەڵکی هەرێم و دابەزینی بەهای نەوت و هاتنی ئاوارەیەکی زۆر، بارقورسی بوون لەسەر هەموو پنتەکانی ژیان".

ناوبراو ئاماژەی بۆئەوەشکردووە لەو هەڵمەتی نیشتمانی نۆژەنکرنەوەی قوتابخانەکان کە ساڵی ڕابردوو ڕایانگەیاندووە، زیاتر لە ٦٠٠ قوتابخانە نۆژەنکرانەوە و دەڵێت "بۆ ئەمساڵ ڕێکخراوی یونسێف ٢٠ قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە و ڕێکخراوی کوەیتی زیکەی ١٤ قوتابخانە و دەزگایێکی خێرخوازی وڵاتی قەتەر ٤٠ قوتابخانە نۆژەن دەکەنەوە".




PM:06:57:09/10/2016