ماڵپەڕی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو
ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و
پەیمانگاكان دەکات
ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە " بریارە
چوارشەممەی داهاتوو 12ی تشرینی یەكەمی 2016 ئەنجومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە ئەو
كۆبونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەكەی پێنج شەممەی رابردوو دەبێت و تاوتوێی چەند
پرسێكی گرنگ دەكرێت".
ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی
دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان دەكرێت ولە
كۆببونەوەكەدا تاوتوێی یاسای ژمارە (11)ی مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەكرێت كە لە
ساڵی 2013 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، هەروەها تاوتوێی پلانی ستراتیژی
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكات، كە بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی
راگەیەندراوە"