سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی موچەكانیان كرا بە ئەلیكترۆنی
پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەكات، ئەمرۆش هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناوی خۆیان تۆمار كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كارتی ئەلیكترۆنییان بۆ دروست كرا".
بەپێی پڕۆژەكە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، 76 بنكەی تۆمار و 271 پەنجەرە بۆ دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنی مووچەخۆران دروست دەكرێنەوە. هەر دامەزراوەیەكی حكومی 4 هەزار مووچەخۆری هەبێت بنكەی تۆماری لێ دەكرێتەوە پرۆسەكەش بۆ ماوەی 3 مانگ بەردەوام دەبێت.
پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو، لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 400 هەزار مووچەخۆر هەن و تەنیا 740 هەزار كەسیان فەرمانبەرن و لە كاردان.
AM:11:08:10/10/2016