سلێمانی.. مامۆستایانی زانكۆ خۆپیشاندانیان دەست پێكرد
ئەمرۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، دژی دواكه‌وتنی موچه و سیستمی پاشه‌كه‌وت لەبەردەم كەمپی زانكۆ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ڕێكخست.
مامۆستایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن, ئه‌و ڕه‌وشه خراپه‌ی ئێستا هاوڵاتییانی هه‌رێمی پێدا تێده‌په‌ڕێت، زاده‌ی هه‌بوونی حوكمڕانییه‌كی خراپ‌و خۆسه‌پێنه به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌و كارگێڕی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه...
هاوكات ده‌سته‌ی داكۆكار له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش, ڕایگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان دژ به شكاندنی شكۆی مامۆستایان‌و بێڕێزیكردن به كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و دانه‌نانی كه‌سی شیا‌و و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ستی حیزب له ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی زانكۆ و پێنه‌دانی مووچه به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم...
PM:12:04:10/10/2016