مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بکرێتەوەو وەزارەتی داراییش ڕاسپێردرا بۆئەوەی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی میدیا ڕاگەیاند یەکشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی مووچە بڵاودەکاتەوە و بە دڵنیایەوە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی دابەشدەکرێت و گەر بتوانین مووچەی خانەنشینی مەدەنی و خانەنشینی سەربازیش دابەش دەکەین.

وتیشی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە فەرمی بڕیار لە بەردەوامی دابەشکردنی مووچە درا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش بە وەزیری دارایی بە وەکالەتی وت کە دەبێت ڕێوشوێنێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو مووچەیەی کە پاشەکەوت کراوە بۆ فەرمانبەران بە هیچ شێوەیەک نەفەوتێت"

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی پێدێت و تا ئێستا بە فەرمی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی هیچ وەزارەتێکی دیکەی ڕانەگەیاندووە.




PM:06:35:11/10/2016