فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیر
پەیامێکی بڵاوکردەوە و مەسعود بارزانی بە باوکی ناو دەبات و هەروەها دەڵێت شۆڕشی سپیی من کە لە ١٠/١٠/٢٠١٦ دەستم
پێکرد.
لە نامەیەکی کراوەدا نوسیویەتی "شۆڕشی
سپیی من کە لە ١٠/١٠/٢٠١٦ دەستم پێکرد بەرەو (عید میلاد)ی ڕۆدانی کوڕم، بەهیچ
شێوەیەک هەڵوێستێکی سیاسی نییە، بە هەڵە تێ نەگەن، لەپێناو (مووچە) و ئەو شتە
قۆڕانەش نیە. بۆ منی فەیلەسووف، ئەم دۆخە دۆزەخییەی کوردستان ئەمڕۆ بە باشترین
دەرفەت و ئەزموونی ئەپستمۆلۆژی دەزانم /لەجیاتی ئەوەی غاردەمە ئەوڕووپای نامەرد/
لێرە لەناو "شاری سەربڵندی خۆم بە ئازادی" بەکاری بێنم، بۆ
موماڕەسەکردنی فەلسەفەی خۆم و بڵاوکردنەوەی، ئەمەش لەپێناو گۆڕینی ئەخلاقی خەڵک و
دەسەڵاتیش لەهەمانکاتدا! هەروەها بۆ گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەی تاک دژی
"کۆمەڵە گا"، لەپێش هەموو شتێکیشەوە هێنانەوەی خودا بۆ سەرزەمینی
کوردستان، کە لە ساڵی (١٩٠٠) بەملاوە تا ئەمڕۆ (فرێدریک نیتشە) کوشتبووی."
دەقی نوسینەکەی بخوێنەرەوە
باوکی بەڕێزم، مەسعوود بارزانی.. سڵاو
من لە خودای خۆمم پرسی: ئەگەر هەموو
"پیاوێکی ساحێب ئەسڵ و فەسڵ" یان ئەستێرە ناودارەکانی هونەر و
ڕۆشنبیران" یان سەرۆک بنەماڵە و سەرۆک زانکۆ و كهسایهتییه بەغیرەت و
حەقبێژەکان.. هاتبان هەمان ئەم دەردەی من بەم حکوومەت و پەرلەمان و حزبانەم کرد،
ئەوانیش بەشێوازێکی موئەددەب بێگومان- بیانکردایە ئایا وەک باوە دەڵێن (شار بە
پێنج ڕۆژ تەسلیم نەدەبوو؟(
من ناڵێم ئەوانەی وەک من ناکەن حەقبین
و خوداپەرست و خەڵکپەرۆش نین یان درۆزنن، بەڵام ئینسان لە سەدەی 21دا زۆر زۆر زۆر
پێویستی بە هێنانی خودا بۆ ناو (چارەسەرکردنی کێشەکانی) بەشەر هەیە. وەک لە ئاخرین
دیداریشدا لەگەڵ جەنابتان باسم کرد.
کەواتە پێویستی بە ڕادیکاڵ بوون هەیە،
سەدەی ٢١ سەدەی ڕادیکاڵیزم و ئازادیخوازی و خودا نرخی خۆ-پەیداکردنەوەیە؛ سەدەی
گەشانەوەی گەلە ژێردەست و مرۆڤە غەدرلێکراو بەتایبەتیش فەرامۆشکراوەکانی سەدەی
ڕابردوو زۆر ئەشکەنجەی دابوون /وەک سزایەکی خودای گەورە بە بڕوای من/ بۆیە دەبێ
بحەسێنەوە و ئەمجارە ئەمان لەوانەیە تاقی بکاتەوە یەزدان. بۆیە بهرپرسیارێتی
ئێوەش وەک من زۆر زۆر گرنگە.
لەبارەی ئەوهی رووی دا بەڕاستی پێتان
دەڵێم: من نەچووم ڕادیکاڵیزم و خوداپەرستیی خۆم کە باوەڕم پێی هەیە لەم بەستێنە
تاقی بکەمەوە، بەڵکو ویستم زەنگێکی فەلسەفەی کوردستانیانەی خۆم بەگوێی گەلەکەم
بچرپێنمە گوێی ئەو مەردانەش کە ئەگەر تۆزقاڵێک میللەتیان خۆشدەوێ یان غیرەتی
سەربەخۆگەرایی ئەم نیشتیمانە بەهەشتەمان هانیان نادات ئەسڵەن دوو قسەی تێدا بکەن
بورووژێنمProvocation !
بەئاشکرا دەڵێم: شۆڕشی سپیی من کە لە
١٠/١٠/٢٠١٦ دەستم پێکرد بەرەو (عید میلاد)ی ڕۆدانی کوڕم، بەهیچ شێوەیەک هەڵوێستێکی
سیاسی نییە، بە هەڵە تێ نەگەن، لەپێناو (مووچە) و ئەو شتە قۆڕانەش نیە. بۆ منی
فەیلەسووف، ئەم دۆخە دۆزەخییەی کوردستان ئەمڕۆ بە باشترین دەرفەت و ئەزموونی
ئەپستمۆلۆژی دەزانم /لەجیاتی ئەوەی غاردەمە ئەوڕووپای نامەرد/ لێرە لەناو
"شاری سەربڵندی خۆم بە ئازادی" بەکاری بێنم، بۆ موماڕەسەکردنی فەلسەفەی
خۆم و بڵاوکردنەوەی، ئەمەش لەپێناو گۆڕینی ئەخلاقی خەڵک و دەسەڵاتیش لەهەمانکاتدا!
هەروەها بۆ گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەی تاک دژی "کۆمەڵە گا"، لەپێش هەموو
شتێکیشەوە هێنانەوەی خودا بۆ سەرزەمینی کوردستان، کە لە ساڵی (١٩٠٠) بەملاوە تا
ئەمڕۆ (فرێدریک نیتشە) کوشتبووی.
بەڵێ خودایان لە ساڵی (١٩٠٠) کوشت.. من
دەمەوێ خودا، خودای دادپەروەر و مەڕجەعی دادپەروەری بهێنمەوە ناو خۆمان و
بەشێوەیەکی مۆدێرن ناو تاک و گەلانی ئەوڕووپاش کە بە دیدی من زۆر زۆر پێویستە بۆ
ئەمریکاش، وەک دەزانن من بە سێ زمانی غەیرە کوردیش دەنووسم: دەمەوێ خودا بهێنمەوە
ناو ئەخلاقمان و دادگاو زانکۆ و حوکمی حکوومەتیش حەتتا.
من جارێ تەنیا قۆناغی یەکەمم هەڵناوە و
بەردەوام دەبم /ئەگەر جەنابت تەدەخول نەکەیت/ لەم شۆڕشە سپییەی کە لە ١٠/١٠/٢٠١٦
دەستم پێکردووە و دەمەوێ لەسەر شۆستەکانی زانکۆ و ناو چایخانەکان شارەوشار، بە
گوندەکانیشدا بڵاوم بکاتەوە ئەگەر خودا حەزبکا سەربکەوم وێڕای هەر تاکێکی کورد.
بەکورت و موختەسەری: من دەمەوێ،
بناغەکانی حەقپەرستی و ئازادی و ڕادیکاڵیزم و خوداپەرستی و دیرۆکی کورد و کوردستان
ناسین لەناو گەلی خۆمدا و لەناو وڵاتی سەربەخۆی خۆمدا بەشێوەیەکی خۆمدیتانەی
مۆدێرن دابڕێژمەوە.. ئەمەش لەڕێگەی گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانەوە لە سیستەمی لیستی
حزبەوە بۆ سیستەمی لیستی توێژ و ڕەگەز و تاک و چین و هەموو جۆرەکانی )کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان) کە فەلسەفەی فەیلەسووفی ئەمریکی (جۆن ڕاوڵس)ـە لە کتێبی (تیۆری
دادپەروەری) و فەلسەفەی قازی محمد ١٩٤٦ پاشان مام جەلالیش خۆ باوەڕی پێ هەیە-
حەزدەکەی لێی بپرسە!
خودا بۆ ئەم گەلەت هەر بێڵێ؛ یاڕەب!
١٠/١٠/٢٠١٦: عەنکاوە