پەرلەمانتارێک ئاشکرایکرد کە حكومه‌تی هەرێم نرخی نه‌وتی له‌سه‌ر هاوڵاتیان گرانتر
کردووە.
د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە
فەیسبووک نوسیویەتی "دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری ژماره 3437 له 2016/5/25 وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كان بڕیاری دا، ئیتر پاڵپشتی نه‌وتی ماڵان نه‌كات و پارێزگاكانی
سه‌رپشك كرد، چۆن و به‌چ ڕێگایه‌ك نه‌وتی سپی دابین ده‌كه‌ن، پارێزگاكان له‌ڕێگای
كۆمپانیاوه وه‌ك هێنانی به‌نزین هه‌وڵیان دا له به‌غداوه نه‌وتی سپی بۆماڵان
دابین بكه‌ن".
د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین نووسیویه‌تی"سه‌ره‌تا بڕیار بوو هه‌ر به‌رمیلێك
به نرخی 43.000 چل و سێ هه‌زار دینار دابه‌ش بكرێت، 10.000 ده‌هه‌زار دیناریش بۆ
كارتی زیره‌ك، كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه، واته به‌رمیلی 53.000 په‌نجا و سێ هه‌زار
له‌سه‌رهاوڵاتی ده‌كه‌وێت كه پار به 40.000 چل هه‌زار بوو".
ئەو پەرلەمانتارە هەروەها دەڵێت "ئێستا دوای دابه‌شكردنی پێنجوێن و
شارباژێر، كه سه‌ره‌ی قه‌ڵادزییه، هه‌ر به‌رمیلێك 5000 پێنج هه‌زار دیناری خراوه‌ته
سه‌ر، واته بوو به 58.000 په‌نجا و هه‌شت هه‌زار دینار".
د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئەوەشی
ڕوونکردووەتەوە"به‌راورد به پار، له‌م بێ موچه‌یی و قه‌یرانی داراییه‌دا، هه‌ر
به‌رمیلێك 18.000 هه‌ژده هه‌زار دیناری چووه‌ته سه‌ر، كه به دواداچوونم كرد،
ده‌ڵێن گرێبه‌سته‌كه به‌وشێوه‌یه كراوه".
ڕاشیگەیاندووە "له هه‌ولێر به بێ پاره‌ی كارتی زیره‌ك نرخی یه‌ك به‌رمیل
51.000 په‌نجا و یه‌ك هه‌زار دیناره".
ئاشکراشیکردووە "ئه‌م حكومه‌تی دژه خه‌ڵكه، له وڵاتی نه‌وتدا، یه‌ك
به‌رمیل نه‌وت به 58.000 دینار تا 61.000 شه‌ست و یه‌ك هه‌زار دینار به
هاوڵاتیان ده‌دات، گرانتر له‌وه‌ی به ده‌ره‌وه‌ی ده‌فرۆشێت، هاوكات له گواستنه‌وه‌كه‌شیدا
قۆرخكاری هه‌یه".