بارزانیو عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە
ئەمرۆ پێنجشەممە 13/10 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.
بەپێی راگەگەیەنراوێكی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەردانی بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لەرێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ، لەوبارەیشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا.
PM:01:38:13/10/2016