پاش ئەوەی بۆ جاری دووەم نەوشیروان مستەفا
سەردانی بەڕیتانیای کرد و دوای زیاتر لە مانگێک مانەوەی لەو وڵاتە بۆ یەکەمجار
چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکرایەوە.
سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە
فراکسیۆنی یەکێتی چەند وێنەیەکی نوێی نەوشیروان مستەفای لە بەریتانیا بڵاوکردەوە.
ساڵار مەحمود بە SNNی ڕاگەیاندووە کە
نەوشیروان مستەفا تەندروستی زۆر باشە و هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە.
نەوشیروان مستەفا ڕۆژی سێی ئەیلولی ئەمساڵ بۆ
جاریی دووەم "بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی" سەردانی بەریتانیای کرد کە
پێشتریش بۆ ماوەی حەوت مانگ لەو وڵاتەدا مایەوە.