ئەندامێكی م.س یەكێتی لەباڵەكەی كۆسرەت رەسوڵەوە چووە باڵەكەی هێرۆ ئیبراهیم

ئەندامێكی سەركرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پاش راگەیاندنی "ناوەندی بڕیار" لەگەڵ ئەو باڵەدا بوو، ئێستا چووتە باڵی "زۆرینەی مەكتەبی سیاسی" یەكێتی كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتی دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمرۆ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییە‌و چیدی لەگەڵ باڵی ناوەندی بڕیاردا نەماوە كە لەلایەن هەردوو جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.



PM:01:52:15/10/2016