بەیاننامەی "زۆرینە" بەرامبەر باڵی " ناوەندی بڕیار " نەرم دەبێت

بەیانیامەی باڵی " زۆرینە " بەرامبەر باڵی "ناوەند" نەرم دەبێت و دەرگای گفتوگۆ کراوە دەبێت لەگەڵ باڵی "ناوەند". 

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو باییاننامەی کە پاشکەمێکی تر لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی باڵی " زۆرینە " ەوە دەردەچێت، نەرمدەبێت و دەرگای گفتوگۆ بەرووی باڵی " ناوەندی بڕیار " کراوە دەبێت بۆ ئەوەی یەکیتی بە یەکگرتووی بمێنیتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە جگە لەو پرسە باسی دۆسیەی نەوتکراوەو جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لەوپرسەدا یەکێتی وەلآمی تەواوی بۆپ خەڵکی کوردستان هەبێت و ئەو دۆسیەیە بەتەواوی شەفافبێت لەگەڵ خەڵکدا.

هەروەها باس لەبار ژیانی خەڵک کراوەو باری خراپی بژێوی هاولآتیان کراوە.
 
سپی زانیوویەتی بەهیچ جۆرێک باس لە بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکراوە.

پاش کەمێکی تر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە راگەیەندراوێک بلآودەکرێتەوە.

کۆبوونەوەکە ٣٣ ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەشداربوون و ٧ کاتمێری خایاند. 



PM:06:15:15/10/2016