شەڕی موسڵ.. پێشمەرگە شەش گوندی رزگار كرد

بەیانی ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستی پێكرد‌و تا ئێستا شەش گوند لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە رزگار كراون.

بەپێی زانیارییەكان هێزی پێشمه‌رگه تا ئێستا شه‌ش گوندیان ئازاد كردوە كە بریتین لە: گونده‌كانی " باسه‌خڕه‌ و كه‌به‌رلی و شاغولی و شێخ ئه‌میر و به‌ده‌نه‌ی گه‌وره‌ و به‌ده‌نه‌ی بچوك".

پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە‌و بە پێی پلانی پێشوو پێشمەرگە هەوڵ بۆ رزگاركردنی 9 گوند دەدات.




AM:10:36:17/10/2016