ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەدەنەی بچووک لە میحوەری خازر دوو ئەفسەری
باڵای لیوای ١٦ی هێزی حەفتا شەهید بوون و ئەفسەرێکی دیکەش بریندار بوو..
عه‌ریف سه‌باح كه‌ریم له‌فه‌وجی یه‌كی لیوای 16ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه بە ماڵپەڕی خەندانی ڕاگەیاندووە"ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 4:30 خوله‌كی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی به‌ده‌نه‌ی بچوك رویداوه كاتێك ئه‌و ئه‌فسه‌رانه،
ویستویانه تونێلێكی داعش بپشكنن بۆمبێكی چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه
هه‌ریه‌كه له موقه‌ده‌م ماجید تۆفیق محه‌مه‌دو رائید ژینۆ شه‌هاب نه‌جم شههیدبوونو
موقه‌ده‌م یاوه‌ر عومه‌ر محه‌مه‌د برینداربوو".
دوێنێ ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەویە موسڵ دەستیپێکرد و هێزەکانی
پێشمەرگەی کوردستانیش توانیان نۆ گوند کۆنتڕۆڵ بکەن و تا ئێستاش ژمارەی شەهیدەکان گەیشتووەتە ١٠ شەهید و ئەمڕۆش هێزەکانی سوپای عێراق بەردەوام
بوون لە ڕزگارکردنی چەند گوندێکدا، بەڵام گوندێک کە پێشتر کۆنتڕۆڵیانکردبوو لە
دەستیاندا.