وێنە.. پێشمەرگە 9 گوندی كۆنترۆڵكردەوە
بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە میحوەركانی باشیك، ناوەرانو تلسقۆف دەستیپێكرد كە تا ئێستا 9 گوند كۆنترۆڵكراوەتەوەو ژمارەیەكیش گەمارۆ دراون.
بەپێی زانیارییەكان لە میحوەری باشیك گوندەكانی "مەزارگەی ئیمام رەزا، خراپە دەلیل، تیسخەراپەی گەورە، تیسخەراپەی بچوك، پیرحەلان" و لەمیحوەری ناوەران گوندەكانی "ناوەران، قائیم، سماقی، باریمە" كۆنترۆڵكراونەتەوە.
هەر لەهێرشەكەی ئەمرۆدا چوار پێشمەرگە شەهید بوون. لە میحوەری ناوەران ئەفسەرێكی هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی بەناوی "حەمید پیرۆموس" بە پلەی عەقیدو پاسەوانێكی شەهید بوون.
هەروەها لە میحوەری باشیك دوو پێشمەرگەی دەڤەری سۆران بەناوەكانی سەردار ئیبراهیم دانیشتوی سیدەكانو شاخەوان مستەفا دانیشتوی ناحیەی ورتێ سەر بەقەزای رەواندز شەهید بوون.
PM:02:02:20/10/2016