پێدەچێت فرۆكەی هاوپەیمانان بۆردومانی ئەو شوێنەی كەركوك بكەن
بەهۆی بەرگریكردنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەناو بینایەك لەناوشاری كەركوك، پێدەچێت بەرپرسانی ئەو شارە داوا لە فرۆكەی هاوپەیمانان بكەن ئەو بینایە بۆرودومان بكات.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوكەوە بەسپی راگەیاند: لەهێرشەكەی ئەمرۆی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری كەركوك، ژمارەیەكیان لە ناو بینایەكی بەرزو چۆڵكراودا جێگیر بوون كە دەكەوێتە بەرامبەر بینای پۆلیسی تەواری نزیك پردەكەی خواروی كەركوك.
بەوتەی سەرچاوەكە مەزندە دەكرێت 15 چەكداری داعش لەو بینایەدا جێگیر بنو لەئێستاشدا شەڕە تەقە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی داعش لەو بینایە بەردەوامە.
سەرچاوەكەی سپی وتی: پێدەچێت بەرپرسانی ئەمنی كەركوك داوا لە فرۆكەی هاوپەیمانان بكەن تا بۆردومانی ئەو بینایە بكات.
بەپێی زانیارییەكانی سپی تا ئێستا شەڕ لەگەڕەكەی دومیزو یەكی حوزەیران لەنێوان چەكدارانی داعشو هێزە ئەمنییەكان بەردەوامەو پێدەچێت ژمارەیە ئەو چەكدارانەی داعش سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێرشیان كردەسەر كەركوك نزیكەی 50 كەس بێت.
PM:03:25:21/10/2016