سپی ژمارەی كوژراوەكانی داعش و، شەهید‌و بریندارەكانی كەركوك بڵاودەكاتەوە
بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 21/10 چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر چەند گەڕەكێكی شاری كەركوك كە پاش شكستی هێرشەكەیان ژمارەیەكیان لێكوژراوو برینداربوو.
بەپێی زانیارییەكانی سپی پێكدادانی نێوان هێزئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش تا ئێستاش له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌و، بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه 19 چه‌كداری داعش له شاری كه‌ركوك و قه‌زای دوبز بكوژن.
برینداربوو. سەبارەت بە ژمارەی شەهید‌و قوربانییەكانی پێشمەرگە‌و خەڵكی مەدەنی‌و كەسانی خۆبەخش تا ئێستا ئامارێكی ورد لەبەردەستدا نیە بەڵام بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا 12 پۆلیس‌و رۆژنامەنوسێكی كەناڵی توركمان ئیلی شەهیدبوون.
هەروەها 45 بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی و ١٥یش رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون.
هاوكات عه‌بدوڵا نوره‌دین، سه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌زای دوبز، له‌لێدوانیكی بۆ ئاژانستی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیی داعش، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای قه‌زای دوبز كەبەهۆیەوە 12 فه‌رمانبه‌ری عێراقی و 4 كارمه‌ندی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە.
تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە رەوشی كەركوك بێجگە لەچەند شوێنێك كۆنترۆڵ كراوە. بەپێی زانیارییەكان هوتێل سنۆبەر كۆنترۆڵكراوە، لە هوتێل دار سەلامیش تەقە ماوە و ئێستا ئاگر لە نهۆمێكی هوتێلەكە كەوتووەتەوە، باس لەوە دەكرێت یەك دوو چەكدار مابن و ئێستا هێزە ئەمنییەكان گەمارۆیان داوە".
ئەوە لەكاتێكدا لە هوتێل جیهاد و هوتێل قەسری مەجیدیش یەک چەكداری داعش ماوە و گەمارۆدراون، لە گەڕەكی دۆمیزیش لە یەك دوو ماڵ تەقە ماوە، بەڵام زۆربەی گەڕەكەكە كۆنترۆڵكراوە.
هاوكات عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك، به میدیاكانی ڕاگه‌یاند لە ئێستادا هیچ شوێنیك له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا نییه و دۆخه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كاندایه.
وتیشی: زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه دزه‌یان كردۆته ناوشاری كه‌ركوك بیانی بوون، به‌شێكی زۆریشیان له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌كاندا كوژراون یان خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رحه‌د قاد ، هاوڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ست پێ كردوه كه له‌ناو شاری كه‌ركوكدا خۆیان حه‌شار داوه.
PM:07:56:21/10/2016