یەكێتی داوای راگرتنی پەخشی راستەوخۆی رووداوەکانی کەرکوک دەکات
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق داوادەکات کەناڵەکان پەخشی راستەوخۆی رووداوەکان کەرکوک رابگرن.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغدا؛ لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندوە، تكا دەكەم ڕاگەیاندنەكان پەخشی ڕاستەوخۆ ڕابگرن بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش و ڕیسواكان سودمەند نەبن لەو پەخشە.
راشیگەیاندووە: "تیرۆرستانی داعش و هاوكارەكانیان بینەری ئەو پەخشە ڕاستەوخۆیەن و خۆیان یەكلاكردوەتەوە بۆ مردن، دەبێت لەو ڕێگەیەوە هاوكاریان نەكەین".
PM:09:19:21/10/2016