بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە سێ هاولآتی باشوور گیانیان لەدەستدا

شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی شارۆچکەی شێروان سەر بەقەزای مێرگە سوور دەکەن و سێ هاولآتی مەدەنی باشوری کوردستان گیان لەدەستدەدەن.

قائیمقامی قەزای مێرگەسوور غەفور ئەحمەد بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاندوووە" بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە سێ هاولآتی کە دوانیان بران و ئەوی تریان ئامۆزیانە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە".

هەروەها لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە زەرەرو زیانێکی زۆر بەر رەزو باخی هاولآتیان کەوتووە.

هەفتە تێناپەڕێت فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی باشووری کوردستان لە سەر سنورەوە تا ناوچەکانی قەندیل نەکات بە ئاماژجی هێرشەکانی کە بۆتە هۆی چۆڵکردنی دەیان گوندو زەرەرو زیان گەیاندن بە باخ و بێستان و خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبای ئەو دەڤەرانە.



PM:12:13:24/10/2016