وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچە
بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی خشتەکەش سەرجەم ئەو وەزارەتانە مووچە وەردەگرن کە تا
ئێستا مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەیەکی باڵا بە سپی میدیای
ڕاگەیاند "هەفتەی ئایندە وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکاتەوە و
بە گوێرەی ئەو خشتەیە وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی
کشتوکاڵ و چەند شوێنێکی دیکە و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی
حکومەت دابەش دەکات".
ئەمەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی خشتەی نوێی
وەزارەتی دارایی سبەی مووچهى وهزارهتى ناوخۆ و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچهى
خانهنشینانى پێشمهرگه دابهش دهكرێت .