هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت پێدانی کارەبا گۆڕانی بەسەردا دێت و بەڕێوەبەری وەرشەی ناوەندی کارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت ئەم مانگە پارەی مۆلیدە لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت
 
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كۆنترۆڵی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی وشەی ڕاگەیاندووە "لە مانگی تشرینی یەكەم بەھۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا لە لایەن ھاووڵاتییانەوە، پێدانی كارەبا زۆر باش بووە و جاری وا ھەبووە 24 سەعات كارەبا دراوە بە ھاووڵاتییان، بە گشتیش لە سەرووی 22 سەعات كارەبا هەبووە"
 
هەروەها دەشڵێت "بۆ مانگی تشرینی دووەم، پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان تا ناوەڕاستی مانگ ئاسایی دەبێت، چونكە ئێستە بەرھەمهێنانی كارەبا بۆ ھەرسێ پارێزگای ھەرێم دوو ھەزار و 800 مێگاواتە، بەهۆی ئەوەی ھاووڵاتییان ئامێرە كارەبایییەكان بەكار ناھێنن، كارەبای زۆر دەدرێتە ھاووڵاتییان".
 
هەروەها  بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری وەرشەی مەركەزیی سلێمانی ڕاگیگەیاندووە "مانگی تشرینی دووەم مۆلیدە ئەھلییەكان كەمترین بڕی كارەبایان بە ھاووڵاتییان داوە، چونكە زۆترین كارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دراوە لەو مانگەدا".
 
وتوشییەتی "پارەی مۆلیدە ئەھلییەكان بۆ مانگی تشرینی دووەم، كۆ ناكرێتەوە، چونكە زۆر كەمە و تەنانەت بۆ یەك ئەمپێریش ناگاتە دوو ھەزار دینارە، بۆیە لەگەڵ مانگی تشرینی دووەم كۆ دەكرێتەوە".




PM:08:11:27/10/2016