گۆڕان وەڵامی قسە "بێ بنەماكانی" مەلا بەختیار دەداتەوە
پاش ئەوەی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی باسی لە رۆڵی یوسف محەمەد لەپەكخستنی پەرلەمان كرد، بڕیارە گۆڕان وەڵامی ئەو وتانە بداتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 27\10\2016، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە میانی وتەکەیدا لە (دیداری میری) کە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، دانی بەوەدا نا کە هەموو حزبەکان داوایان لە یوسف محەمەد کردووە، دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێک نەخات، بەڵام ئەو گوێی بە داواکە نەداوە و ئەوە ڕوویداوە کە ڕووی دا.
لەبەرامبەردا كەناڵی كەی ئێن ئێن زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە كە: بهمزوانه بزوتنهوهی گۆڕان وهڵامی تهواوی وته بێ بنهماكانی مهلابهختیار دهدهنهوه.
AM:11:58:28/10/2016