پۆلیس هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پۆلیسی دهۆك هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌  کە گروپێک بە فێڵ پارە لە هاوڵاتیان بە تایبەتی کەسانی بە تەمەن دەکێشنەوە.
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "گروپێک، خۆیان وەک کەسانی دەستڕۆیشتوو ناساندووە و لای هاوڵاتیان بەتایبەتی کەسانی بەتەمەن بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پارچەیەک زەوی و هەنێک پێداویستی تریان بۆ دابین دەکەن".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئەو کەسانە پارەی ژمارەیک هاوڵاتیان بردووە و دواتر خۆیان شاردۆتەوە و تا ئێستا ١٥ سکاڵا بە هۆیە ئەو حاڵەتەوە لە دادگاکانی دهۆک تۆمار کراون.




PM:05:55:29/10/2016