دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و گەیشتە١٣٠ هەزار و ٢٥٠ دینار.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی دراوەکان گۆڕانیان بەسەردا هات و نرخی  ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخی١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزار دینارە، هەروەها ١٠٠ یۆرۆش بە ١٤٢ هەزار دینارە.
ئەمە جگە لەوەی نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە و کە زۆرکات لە ٣٦ هەزار دیناردا جێگیرە و گۆڕانی زۆر بەخۆیەوە نابینێت هەروەها ١٠٠ لیرەی تورکیش بە ٤٤ هەزار دینارە و کە ئەمەشیان بە هەمانشێوە جێگیرە.




AM:09:58:30/10/2016