به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌زه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ و سبەیش لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا و بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٢٨ دەبێت و لە سلێمانی بە هەمانشێوە ٢٨دەبێت و لە دهۆکیش ٢٤ پلە دەبێت گەرمترین شاریش شاری کەرکوکە کە ٣٠ پلەیە.
هەروەها سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله، سلێمانی 28 پله، دهۆك 21 پله و كه‌ركوك 31 پله ده‌بێت