هێزەكانی پێشمەرگە دوو گوندی دیكەیان رزگار كرد
ئەمرۆ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك لەهێرشێكدا توانیان دوو گوندی دیكە لە چەكدارانی داعش پاك بكەنەوەو كۆنترۆڵی بكەن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە نیوەرۆی ئەمرۆ توانیان هه‌ردوو گوندی ڕۆژبه‌یان و كانوونه له میحوه‌ری باشیك كۆنترۆڵ بكەن.
وتیشی: پاش ئازادكردنیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، پاككردنه‌وه‌ی دوو گونده‌كه له بۆمبی چێنراو و ته‌قه‌می ده‌ست پێ ده‌كات.
PM:01:27:30/10/2016