" تا ئێستا هیچ فەرمانێکی فەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لەسەر سەردار قادر دەرنەچووە "
هەرچەندە هەندێک میدیا راسپاردنی سەردار قادر وەک کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بلآوکرایەوە، بەلآم لە وەزارەتی ناوخۆ تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی دەرنەچووە لەسەر ئەو پرسە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " هەرچەندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رەزامەندی پێشانداوەو واژووی لەسەر داوای یەک ساڵ مۆڵەتی ئاسۆ فەریدوون کردووە، بەلآم تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەو پرسە دەرنەچووە ".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هیچ نوسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەو پرسە دەرنەچووە، چونکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ نوسراوێکی فەرمی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نەگەیشتووە بە وەزارەتی ناوخۆ.
سەرچاوەکە بەدووری نەزانی کە ئەو نووسراوە فەرمییە بەیانی بگاتە وەزارەتی ناوخۆ، دواتر فەرمانی وەزاری بۆ ئەو پرسە دەربکرێت.
PM:02:58:01/11/2016