هەفتەی ئایندە وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچە
بڵاودەکاتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "لە ھەفتەی داھاتوودا، دەست
بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، دواتریش هەردوو یەکەی 70
و 80ی پێشمەرگە مووچەیان پێ دەدرێت.لە دوای دابەشکردنی مووچەی
پێشمەرگە، مووچەی ھێزەکانی ئاسایش دابەش بکرێت"
هەروەها عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێم بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە "لیستی
مووچەی مانگی نۆی زۆرێک لە فەرمانگەکانیان وردبینی کردووە و داوایان کردووە،
وەزارەتەکانی دیکەش بۆیان ڕەوانە بکەن. ئاماژەش بەوەش کرد کە هەر کاتێک وەزارەتی
دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕابگەیەنێت، ئەوا گەنجینەکان بۆ پێدانی چەکی مووچە
ئامادەن".