بەهۆی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە سەد كەس لەهەولێر رەوانەی نەخۆشخانە كران

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی شەپۆلی خۆڵ بارینەوە زیاترلە130 هاوڵاتـی كە زۆرینەیان منداڵن گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

دكتۆرسامان بەرزنجی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەوە كەلەدوێنێوە دەستی پێكردوە تا ئێستا131 هاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و زۆربەی ئەو كەسانەش منداڵن".

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاندوە"دوای پشكنینەكان و چارەسەركردنی ئەو هاوڵاتیانە لەنەخۆشخانەكاندا زۆربەیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە".




PM:03:39:02/11/2016