وێنە.. كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی كاتی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ئاشكرا دەكات
كادیرێكی پێشكەوتوی یەكێتی سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی گۆڕان دەكات كە چەند مانگێكە هەرێمی كوردستانی بەجێ هێشتوەو لە وڵاتی بەریتانیایە .
سلێمان عەبدوڵا یونس، ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و كادیری پێشكەوتووی ئەو حزبە وێنەیەكی خۆی و خێزانەكەی و نەوشیروان مستەفای بڵاوكردۆتەوەو ئاشكرای دەكات كە رۆژی 1/11/2016 لەگەڵ شیرینی خێزانی سەردانی نەوشیروان مستەفایان كردووە لە لەندەن .
لەوەڵای چەند پرسیارێكیش لەبارەی ئەوەی ئایە نەوشیروان مستەفا بۆچی سەردانی هەولێر ناكات و دەست پێشخەر نابێت ، كادیرەكەی یەكێتی دەڵێت: "ئێمە بۆچوونی خۆمان پێش ئەم سەردانەش نوسیوە هیوام وایە دوای سەرکەوتن و کۆتایی جەنگی داعش بتوانین کێشەکانی نێوان حزبەکان و گوزەرانی خەڵک چارە بکەین .
لەبارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفاش تەنیا دەڵێت: لەماوەیەكی نزیكدا دەگەڕێتەوە .
لەبارەی هۆكاری سەردانەكەشی بۆ لای نەوشیروان مستەفا كادیرە پێشكەوتوەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوە كردووە كە سەردانێکی کۆمەڵایەتی بوەو بۆ گوێ گرتن لەبۆچوونەکانی و گەیاندنی سەرنجەکانی خۆی بووە .
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كە "سلێمان عەبدوڵا بەردەوام قسەی بە گۆڕان و نەوشیروان مستەفا وتوەو چۆن ڕووی ئەوەی هەبووە سەردانی بكات" ، ناوبراو لە وەڵامدا نوسیویەتی: من ڕەخنەی سیاسیم هەبووە نەک شەخسی و هەرواش دەمێنمەوە .
PM:04:10:02/11/2016