یاژانسی ناسا ڕایگەیند کە دیاردەی "super moon" لە ١٤ی ئەم مانگەدا ڕوودەدات، کە ئەو دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.
لە ١٤ مانگدا، ڕووناکی دانەوەی مانگ ٣٠%ی زیاتر دەبینرێت و مانگیش ١٤ % گەورەتر دەبینرێت بە بەراورد بە دیاردەکانی ساڵی ڕابروو.
ئەم دیاردەیە کاتژمێر ٣:٣٥ خولەکی ڕۆژی ١٤ی مانگ لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت و ناسا ڕایگەیاندووە دواجار ئەو دیاردەیە لە بەرواری ١٩٤٨ دا بینراوە و لەدوای ١٤ ی ئەم مانگەدا تا ساڵی ٢٠٣٤ دووبارە نابێتەوە.
ئەم ڕووداوە بەهۆی خولگەی مانگەوە ڕوودەدات کە شێوەیەکی هێلکەیی نامۆ وەردەگرێت، نزیکترین خاڵی خولگەی مانگ لە زەویەوە ٣٠ هەزار میل لە زەوی نزیکتردەبێتەوە