پێشمەرگە هێرشی سەر باشیکی دەستپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١١/٧ هێزەکانی پێشمەرگە کە دوو هەفتەیە گەمارۆی شارۆچکەی باشیکیان داوە، هێرشئ کۆنترٶلکردنی دەستپێکرد.

هێزی پێشمەرگە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە مەبەستی ئازادکردنی شارۆچکەی باشیک دەستی بەهێرشکردووەو تا ئێستا بەتەواوی گەرمارۆی سەر چەکدارانی داعشی لەو شارۆچکەیەدا بچووکردۆتەوە، هاوکات چەند خۆکوژێکی ئەو رێکخراوە لەنێو شارەکەدا خۆی تەقاندۆتەوە.

باشیک یەکێک لەناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان بەغداو هەرێم، دەکەوێتە باکوری رۆژهەلآتی شاری موسڵەوەو ٢٠ کم دوورە لە سەنتەری موسڵەوە، نزیکەی ١٤٠ هەزار هاولآتی پێش داگیرکردنی داعش لەو شارەدا دەژیان، زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردی شەبەک و کوردی ئێزیدی و مەسیحین.

ئەمڕۆ ٢١ رۆژە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ دەستیپێکردووە، لە دوا لیدوانیاندا بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمەریکا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رزگارکردنی ئەو شارە درێژە دەکێشێت.




AM:09:58:07/11/2016