هێزی پێشمەرگە باشیكی كۆنترۆڵ كردەوە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی باشیك دەستی پێكردو كەمێك پێش ئێستا شارۆچكەی باشیك بە تەواوی كەوتە دەست هێزەكانی پێشمەرگەوە.
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئاشكرای كرد ئۆپەراسیۆنەكەی كۆنترۆڵكردنەوەی باشیك لەتەواوبووندایەو ئێستا 100%ی ئەو ئۆپەراسیۆنە جێبەجێكراوەو باشیك لەكۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە.
PM:02:35:07/11/2016