نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بە بەراورد بە دوێنێ و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٣٠هەزار و ٥٠٠ دینار لە کاتێکدا دوێنێ بە ١٣٠ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو، هاوکات نرخی ١٠٠ پاوەندیش ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٣٠ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤١ هەزارو ٥٠٠ دینار، لە کاتێکدا پێش ئەم قەیرانە سیاسیە،١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزار دینار.
AM:09:53:08/11/2016