تا ئێستا 12 گه‌ڕه‌كی موسڵ کۆنترۆڵ کرایەوە
هێزه‌كانی عێراق به ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری شاری موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، هۆبه‌ی رایگه‌یاندنی جه‌نگیش ده‌ڵێت: هه‌تا ئێستا 12 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ‌و 48 ناحیه‌و گوند له ده‌ستی داعش رزگار كراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، هێزه هاوبه‌شه‌كان له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانه‌وه، به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن‌و زه‌بری كاریگه‌ریان له تیرۆریستان وه‌شاندوه.
به‌گوێره‌ی به‌یانامه‌كه، تیرۆریستانی داعش به‌هۆی فشاری هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ره‌و خۆرئاوای شاری موسڵ پاشه‌كشه ده‌كه‌ن‌و به‌كۆمه‌ڵ له به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵدێن، هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت خاكی عێراق به‌جێ بهێڵن.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئاشكرایان كردوه، رێكخراوی داعش له ترسی ئه‌وه‌ی، هیچ كه‌سێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت، رێگا سنورییه‌كانی نێوان شاری موسڵ‌و سوریای داخستوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵاتنی تیرۆریستان بگرێت.
لای خۆیه‌وه هۆبه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌تا ئێستا هێزه هاوبه‌شه‌كان 12 گه‌ڕه‌كی موسڵیان له تیرۆریستانی داعش پاك كردۆته‌وه، كۆی ئه‌و ناوچانه‌شی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وان‌و رزگار كراون، گه‌یشتۆته 48 ناحیه‌و گوند‌و ناوچه‌ی ستراتیژی.
PM:02:43:08/11/2016