فازڵ نەبی: بەغدا موچەی مامۆستایان دەنێرێت

فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق مووچەی مامۆستایانی هەرێم دەنێرێت

فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق لە لێدوانێکیدا بە ڕادیۆیی نەوای ڕاگەیاندووە ئێستا بەشداری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەیزانی عیراق دەكات و لەناو كۆبونەوەكاندا سەرۆك وەزیران و تەواوی ئەندامانی كابینەكەی تێڕوانینیان بەشێوەیەكی گشتی بەرامبەر بەهەرێم و پێشمەرگە پۆزەتیڤەو عەبادی زۆر ستایشی ئەو هەماهەنگییە دەكات كە لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عیراقدا هەن لەشەڕی موسڵدا.

هەروەها ناوبراو وتوشییەتی ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كرا، پاش كۆبونەوەكە دوو بەدوو بە عەبادیم وت، بەنیازی چیت و چۆن دەتوانیت هاوكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بكەیت، عەبادی بیرۆكەی ناردنی موچەو بڕە پارەیەكی بۆ پەروەردەی هەرێم هەیە، بەڵام بەدوای میكانیزمی ناردنەكەیدا دەگەڕێت تا جێبەجێی بكات.




PM:03:13:09/11/2016