سەردار قادر دەوام ناكات

هەرچەند بە بڕیارێكی فەرمی سەردار قادر راسپێردرا تا كارەكانی پارێزگاری سلێمانی راپەڕێنێت، بەڵام ناوبراو دەوام ناكات‌و مەرجەكانی ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: ئەمرۆ سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی ئامادەی دەوامی فەرمی نەبوو.

بەوتەی سەرچاوكە ئامادە نەبوونی سەردار قادر لە دەوامی فەرمی بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە: یەكەم ئەوەی كە لە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ وەك جێگری ناوی لێبراوە نەك وەك وەكیل. دووەمیش ئەوەی كە بۆ ماوەی ساڵێك ئەو ئەركی پێ سپێردراوە‌و ئەوەیش ئامادە نییە بەو شێوەیە دەوام بكات.

سەرچاوكەی سپی ئاماژەی بەوەش كرد كە سەردار قادر ئەم خاڵانەی لای بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاشكرا كردوە‌و وتویەتی ئامادە نیە بەو شێوەیە دەوام ناكات.

دوێنێ چوارشەممە وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر نوسراوێك كرد كە بەپێی ئەوە سەردار قادر بە كارەكانی پارێزگاری سلێمانی رادەسپێرێت. (دەقی نوسراوكە ببینە)




PM:04:03:10/11/2016