قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەڵامی
پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتە و دەڵێت " کاک
مەسعود باس دەکات کە بۆ یەکەم جارە خوێنی پێشمەرگە و سوپای عێراق تێکەڵ ئەبێ لە
شەری دژی تیرۆر، ئەگەر دۆستە بۆ خیانەتە".
قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە
چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی
دەداتەوە و دەڵێت " فراکسیۆنەکانی یەکێتیی، گۆڕان و کۆمەڵ لە بەغدا ئەم
هەوڵەیان داوە، وە هەوڵەکە زۆر رەوایە و نابێ هیچ کەس بەم پێوەرە هەڵیسەنگینی وە
یاخود بەم چاوە سەیری بکات وە لەوەوە هاتووە کە حکومەتی کوردستان ناتوانی موچەی
مامۆستایان و فەرمانبەران بدات، یان ناێدا وە یاخود نایەوێ بدات".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە" ئەی باشە چارە چییە، ئەم خەڵکە برسیە، ئەم خەڵکە
بێ موچەیە، ئێستا گەورەترین مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندن هەیە، باشە ئەگەر تۆ
ئامادە نەبیت موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بکەیت، خۆ نابێ رێگاشیان لێ
بگریت ئەگەر لە شوێنێکی تر دابین کرا، یان بە خیانەتی لە قەڵەم بدەیت، ئەو
لایەنانە دەبێ دوور کەونەوە لە مەسەلەی تۆمەت بەخشینەوەی خیانەت یان بە ناوی
میللەت قسە بکەن و وا دەکات دەبێ لە ناو میللەت بچنە دەرەوە، ئەوەی میللەت برسی
بکا بۆێ نییە بە ناوی میلەتەوە قسە بکات".
قادر عەزیز لەو چاوپێکەوتنەشدا دەڵێت" ئەگەر بەغدا دوژمنە ئەی چۆن تۆ لە
بەغدای، چۆن سەرۆک کۆمار کوردە، ئەی چۆن وەزیرەکان، ئەی چۆن فراکسیۆنەکان، ئەی چۆن
ئێستا بە یەکەوە شەری داعش دەکەن، ئەی چۆن کاک مەسعود باس دەکات کە بۆ یەکەم جارە
خوێنی پێشمەرگە و سوپای عێراق تێکەڵ ئەبێ لە شەری دژی تیرۆر، ئەگەر دۆستە بۆ
خیانەتە ".