وێنە.. خۆپیشاندەرانی سلێمانی کارێکی جیاوازیان کرد

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سلێمانی لەگەڵ بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکەیان و گرتنی شەقامی سالم، کارێکی جیاوازیان کرد و لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا کێکی ساڵ ڕۆژی دروستکردنی شاری سلێمانییان بڕی.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەران کێکێکیان هێنابوو، کە تێیدا لەسەری نوسرابوو ٢٣٢ ساڵ کە مەبەست لێی تێپەڕینی ٢٣٢ ساڵە بەسەر تێپەڕینی دروستبوونی شاری سلێمانی.

هاوکات بڕیارە خۆپیشاندەران ئەمڕۆ بەرەو دادگای سلێمانی بەرێبکەون و سکاڵا لەسەر حکومەت تۆماربکەن لەسەر سیاسەتی ئابوری و سیستمی موچە.
پەیامنێری سپی ڕایگەیاند کە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار کەس تێیدا بەشدارن.




AM:10:57:15/11/2016