بڕێك لەپارەی پترۆدۆلار دەدرێت بە مامۆستایان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایدەكات كە بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی پترۆدۆلاری گەیشتووەتە به‌پارێزگاكه‌و بەشێكی بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت.
ئەمرۆ 15/10، رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند "بڕی پاره‌ی پتڕۆ دۆلاری كه‌ركوك كه‌له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه دابینكراوه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 80 ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه به‌هه‌شت وه‌جبه گه‌یشتووه‌ته كه‌ركوك، به‌ڵام پاره‌ی پتڕۆ دۆلاری عیراق بڕدراوه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ جموجۆڵی پڕۆژه‌كانی شاره‌كه‌یه، به‌شێكیش له‌و پاره‌یه ده‌درێت به‌مامۆستایانی شاره‌كه.
رێبوار تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد، له‌سه‌رداوای به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردی و یه‌كێتی مامۆستایان و مامۆستایانی ناڕازی، پڕۆژه‌یه‌ك پێشه‌شكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره بۆ هه‌موو مامۆستایانی كه‌ركوك دابینبكرێت له‌پاره‌ی پتڕۆ دۆلار.
تاڵه‌بانی وتیشی "ئه‌مڕۆ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت سه‌یری لیستی دیراسه‌ی كوردی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی قسه‌بكه‌ن سیغه‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌به‌رده‌م دیراسه‌ی كوردی له‌كه‌ركوكدایه پاره‌كه ته‌رخانده‌كه‌ین".
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردووه‌وه به‌شێك له نه‌وتی كه‌ركوك ده‌فرۆشێت هه‌ردولا رێككه‌وتنێكیان ئیمزاكردووه بۆ پێدانی مانگانه 10 ملیۆن دۆلار به كه‌ركوك وه‌ك پشكی پترۆدۆلاری شاره‌كه،به‌ڵام حكومه‌تی عیراق زیاتر له دوو ساڵه پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركوكی خه‌رجنه‌كردووه.
PM:01:42:15/11/2016