كه‌لار: شه‌ش كه‌س بونه‌ قوربانی روداوێكی هاتوچۆ

ئەیاد محەمەد، سپی

له‌ ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی و نزیك به‌ كه‌مپی ئاوارەکانی تازه‌دێ، دو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو چواری تریش بریندار بون.

نقیب کارزان مەجید وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەسپی میدیای ڕاگەیاند :"ئەمشەوبەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێلی جۆری (کیای مینی پاس و توێتا مینی پاس) ، لەسەر ڕێگای کەلار ـ سلێمانی نزیک کامپی ئاوارەکانی تازەدێ( ٦) کەس بونەقوربانی".

ڕونیشیکردەوە:" ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستدا ژنێک و پیاوێک بوو، ژنەکە لە ئۆتۆمێلی کیا مینی پاسەکەدابوو ، پیاوەکەش لەتوێتامینی پاسەکەدابوە ، دوو لە بریندارەکانیش کە کچێکی منداڵ و باوکی، بەهۆسەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران".
ئاماژەی بەوەشدا". ،ئەمە لەکاتێکدا بوە کە کیای مینی پاسەکە بەئاراستەی سلێمانی داچوە و توێتاکەش بەپێچەوانەوە لەلای کەمپی ئاوارەکانی تازەدێ دا پێکیانداداوە".

وتەبێژەکەی هاتوچۆ وتیشی:" لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".




AM:08:33:16/11/2016