بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕایەگەیاند
کە لە وەرزی زستاندا تەنها دەتوانن ١٢ کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.
ئومێد ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی
كاره‌بای هه‌رێم بە ماڵپەڕی خاندانی راگه‌یاندووە
"پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ زستانی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر به‌رزبێته‌وه‌و
بگاته 6500 مێگاوات، زۆرترین خواست هه‌میشه له وه‌رزی زستاندا ده‌بێت"
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا وتوشییەتی
"وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمی بۆ زستانی ئه‌مساڵ داوای له سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و دارایی كردووه كه بری پاره‌ی
پێویستی بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با له‌م زستانه‌دا قوڵ نه‌بێـته‌وه".
هەروەها ئومێد محەمەد ڕاشیگەیاندووە
"ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سامانه سروشتیه‌كان و دارایی كۆببینه‌وه،
تا بزانین چه‌ندمان بۆ خه‌رجده‌كه‌ن، ئه‌وجا ده‌توانین پلانی زستان رابگه‌یه‌نین،
به‌ڵام به‌م توانای ئێستاوه كه هه‌مانه ئه‌گه‌ر بچینه ناو وه‌رزی زستانه‌وه،
توانای 12 كاتژمێر كاره‌بای رۆژانه‌مان هه‌یه".