وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و
بە گوێرەی زانیارییەکان هەفتەی ئایندە دەست بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە
دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاند
"هەفتەی ئایندە وەزارەتی دارایی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکات و لە
سەرەتایی هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت".
سەرچاوەکەی سپی وتیشی کە جگە لە وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی هەفتەی
ئایندەدا گەر پارەی تەواویان بەدەست بگات دەستبەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێم دەکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی
ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنج شەممە و یەك
شەمە 17و20/11/2016، مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی
پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت ڕۆژی دوو شەممە 21/11/2016، مووچەی دەزگای گشتی
ئاسایش دابەش دەكرێتو-ڕۆژی سێ شەممە 22/11/2016، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت".