پشتیوان
سادق وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەر ڕایگەیاند هەر مامۆستایەک دەوام نەکات ٦٠ هەزار
دیناری هاتوچۆ و هاوکارییەکەى ڕێکخراوى (GZI) ئەڵمانیى بۆ خەرج ناکرێت.
پشتیوان سادق ئەمڕۆ
کۆبوونەوەیەکی لە دهۆک ئەنجامداوە و لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەشدا
هاتووە "هاوکارى (٦٠٠٠٠) دينار و هاوکارییەکەی ڕێکخراوی ( (GZIی حکومەتی
ئەڵمانیا، لەم مانگەوە بۆ هەر مامۆستايەك کە دەوام بکات سەرف دەکرێت و هەر
مامۆستایەکیش دوام نەكات لەو هاوکارییە بێبەش دەبێت".
وەزیری پەروەردە وتوشییەتی "هیچ ژیرانە و لۆجیکی نييه کە حكومەت پارەى
هەبێت و مووچە نەداتە فەرمانبەرانی خۆی، چونکە وەك ئەو كەسەی لێ دێت کە لەسەر لقی
دار بێت و بە مشار لقەکە ببڕێتەوە."