بەپەلە.. خۆپیشاندانەكەی سلێمانی بارگرژی تێكەوت
خۆپیشاندانەكەی سلێمانی لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی بارگرژی تێكەوتو ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیركران.
پەیامنێری سپی لە شوێنی خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆ راگەیاند: خۆپیشاندەران بە رێپێوان گەیشتنە بەردەم بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو ژمارەیەكیان نزیكی بیناكە بوونەوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی بینای مەكتەبی سیاسی بەتوندی بەرەوڕوویان بوونەوەو لەژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانیان داو چەند كەسێكیشیان بەلێدان دەستگیركرد.
خۆپیشاندانی بەرینی مامۆستایانو توێژە ناڕازییەكانی خەڵك ئەمرۆ لە سلێمانی دژ بە سیستمی پاشكەوتی موچە دەستی پێكردو تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
AM:11:52:19/11/2016