"ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و سوکایەتییان پێکراوە"

پەیمان عیزەدین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند " ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و سوکایەتییان پێکراوە".


ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدراو پەیمان عزەدین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراوە.


پەیامنێری سپی ڕایگەیاند سێ خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا دەستگیرکران.


ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئەگەرچی خۆپیشاندانەکە بە فەرمی کۆتایی پێهێنراوە بەڵام تا ئێستا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێنەهێشتووە.




AM:11:56:19/11/2016