سلێمانی.. ژنێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئەمرۆ 19/11 لەگەڕەكی مەجیدبەگ، ژنێك بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس له‌روداوێكی كوشتن ئاگاداركرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه كه‌وا ژنێك به‌ده‌مانچه كوژراوه.
وتیشی: تا پزیشكی دادوه‌ری بڕیارنه‌دات نازارێت كه ئاخۆ ئه‌و ژنه خۆی كوشتووه یان كوژراوه، به‌ڵام پێده‌چێت خۆی كوشتبێت.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند: ژنه‌كه خێزانداره‌و دوو منداڵی هه‌یه‌و ته‌مه‌نی له‌سه‌رو 22 سالانه‌وه‌یه‌و دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه.
PM:04:15:19/11/2016